کانونی یه‌که‌م 03, 2023 10:30 Asia/Tehran

پۆلیسی شاری ئاتلانتای ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە کەسێک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە ، لە بەردەم کۆنسوڵخانەی ڕژێمی زایۆنی لە ئاتلانتای ئەیالەتی جۆرجیا خۆی سووتاندووە.

پۆلیسی شاری ئاتلانتای ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەم کەسە پاش نیوەڕۆی هەینی لە بەردەم دەرکەی چوونەناوەوەی بینای کۆنسوڵخانەی ڕژێمی زایۆنی بینرا. پۆلیسی ئاتلانتا هەروەها وتوویەتی کە ئەم ڕووداوە ناڕەزایەتی دەربڕینێکی تووندی سیاسیی بووە بەرامبەر بە کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە، لەبەر ئەوەی کە ئاڵای فەلەستینیش لە شوێنی ڕووداوەکە دۆزراوەتەوە.

شارەکانی ئەمریکا لە ماوەی چەن هەفتەی رابردوودا بوونەتە گۆڕەپانی ناڕەزایەتیی جەماوەری دژ بە کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و پشتیوانیی بێ بڕانەوەی ئەمریکا لەم ڕژێمە. 

سەرپەیڤ