خۆپیشاندانی لایەنگرانی فەلەستین لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان بەردەوامە
هەزاران لایەنگری گەلی فەلەستین بە ئامانجی ڕاگەیاندنی پشتیوانی خۆیان لە خەڵکی مەزڵوومی غەززە و ئیدانەکردنی تاوانەکانی زایۆنییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان خۆپیشاندان و ڕێپێوانیان بەڕێوەبرد.
سەدان خۆپیشاندەر لە نیویۆرک هاتنە سەر شەقامەکان و خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕ هەمیشەیی لە غەززە و کۆتایی هێنان بە پشتیوانیی سەربازیی حکومەتی جۆ بایدن لە ڕژێمی زایۆنی بوون. خۆپیشاندەران دروشمی "بێڵن با غەززە زیندوو بمێنێ"ـیان دەوتەوە و هەندێکیان دروشمی "هەر ئێستا ئاگربڕ ڕابگەیەنن"ـیان لەسەر کراسەکانیان نووسیبوو.
هەزاران کەسیش لە واشینگتۆنی پێتەختی ئەمریکا خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و داوای دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززە و کۆتایی هاتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ڕژێمی ئیسراییلیان کرد. لە ژێنێڤیش هەزاران کەس لە بەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم شارەدا کۆبوونەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هێرشەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل بۆ سەر فەلەستین.
لە لەندەنی پایتەختی ئینگلیزیش هەزاران کەس کە لە چواردەی ئۆکتۆبەرەوە هەموو شەممەیەک بۆ هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین دێنە سەر شەقامەکان، بۆ حەوتەمین جار کۆبوونەوە. لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە، لایەنگرانی گەلی فەلەستین هەموو ڕۆژێ بۆ پشتیوانی لە گەلی مەزڵوومی فەلەستین خۆپیشاندانیان بەڕێوە بردووە.