کەسێکی چەکبەدەست لە شاری دالاسی ئەمریکا چوار کەسی کوشت
کەسێکی چەکبەدەست لە شاری دالاسی ئەمریکا چوار کەسی بە زەبری گوللە کوشت و پاش ئەوەی لە لایەن پۆلیسەوە ڕاوەدوونرا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
پۆلیسی شاری دالاس ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند؛ هێرشبەرەکە ناوی "بایرۆن کاریلۆ"بووە و تەمەنی ٢١ ساڵ. ئەو لە هێرشێکدا بۆ سەر ماڵێک لە شاری دالاس، چوار کەسی کوشت کە یەکێکیان منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ بوو، تا ئێستا پۆلیس ڕاپۆرتێکی لەسەر ئامانج و پاڵنەری هێرشبەرەکە بڵاو نەکردووەتەوە.
ئەمریکا وەکوو پڕچەکترین وڵاتی جیهان، هەمیشە تەقە لە کۆمەڵی بە خۆوە بینیوە، بەجۆرێک کە بەپێی ئامارەکان تا کۆتایی مانگی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ لە نزیکەی ٥٢٠ لەو تەقەکردنانە ٦٢١ کەس کوژراون و زیاتر لە ٢١٠٠ کەسیش برینداربوون. بەپێی ئامارەکانی حکومەتی ئەمریکا، تەنیا لە ماوەی ئەم ساڵەی زایینیدا زیاتر لە ٥٠٠ تەقە لە کۆمەڵ لەم وڵاتەدا ڕوویداوە و چەک بۆتە هۆکاری سەرەکیی گیان لە دەستدانی منداڵان لەم وڵاتەدا.