واژۆ کرانی بەیاننامەی هاوبەشی ئێران و ڕووسیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی دواهاتەکانی بایکۆتگەلی دوژمنکارانە و یەکلایەنە
بەیاننامەی هاوبەشی ئێران و ڕووسیا سەبارەت بە شێوازەکانی بەرەنگاربوونەوەی دواهاتەکانی بایکۆتە دوژمنکارانە و یەکلایەنەکان، لە لایەن وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا واژۆ کرا.
هاوکات لەگەڵ سەردانی "حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی ئێران لە مۆسکۆ پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەیاننامەی هاوبەشی ئێران و ڕووسیا بە مەبەستی هاوکاریی سەبارەت بە ڕێگا و ئامرازەکانی بەرەنگاربوونەوە، کەم کردن و قەرەبووکردنەوەی دواهاتە نگەتیڤەکانی بایکۆتە یەکلایەنەکان لە لایەن ئەمیرعەبدوڵاهیان و سێرگەیی لاڤرۆفی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا واژۆ کرا. "حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" لە سەرووی شاندێکەوە بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی ساڵانەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی قەراخ زەریای خەزەر شەوی ڕابردوو گەیشتە مۆسکۆ.
بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەیش "سەید ئیبراهیم ڕەیسی" سەرۆکی کۆماری ئسیلامیی ئێران کە لە لایەن سەرۆک کۆماری ڕووسیاوە بانگهێشت کراوە، بە هاوڕێیەتی شاندێکی سیاسی و ئابووری سەردانی مۆسکۆ بکات.