وشداری ڕووسیا لەحاند هەڕەشەی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی دژی غەززە
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی سەقامگیر لە ڤییەنا، وشداری دا لەحاند هەڕەشەکەی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی دژی کەرتی غەززە.
"میخائیل ئولیانۆف"، باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی سەقامگیر لە ڤیەنا، بە وشداریدان لەحاند هەڕەشەکەی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لە بۆمبی ئەتۆمی دژی کەرتی غەززە، وتی: هەڕەشەیەکی لەو شێوەیە بە مانای پشتڕاستکردنەوەی ئەوەیە کە ڕژێمی ئیسراییل چەکی ئەتۆمی هەیە.
ناوبراو هەروەها وتی: لە کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا لە مانگی نۆڤەمبری ٢٠٢٣، نەک هەر خەڵکی ڕۆژاوای ئاسیا، بەڵکوو ژمارێکی زۆر لە وڵاتان هەڕەشەی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنی دژی کەرتی غەززەیان شەرمەزار کرد.
بە تێپەڕینی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خەڵکی بێدەرەتانی غەززە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاندووە: ژماری شەهیدانی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە گەیشتۆتە ١٧ هەزار و ٧٠٠ کەس.