کانونی یه‌که‌م 12, 2023 11:00 Asia/Tehran

باڵوێزی پێشووی ئیرلەند لە وڵاتان عەرەبی وتی: خۆڕاگریی خەڵکی فەلەستین لەهەمبەر کردەوە نایاساییەکانی ئیسراییلییەکان، سەرەکیترین هۆکاری مانەوەیان بووە.

"نیال هولاهان" باڵوێزی  پێشووی ئیرلەند لە ژمارێک وڵاتی عەرەبی لە وتووێژێکدا وتی: نزیکە دوو دەیەیە کە کەرتی غەززە کەوتۆتە بەر گەمارۆیەکی هەمەلایەنە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە و زۆرێک لە پێداویستییە سەرەکییەکانی خەڵکی ئەم ناوچەیە لەبەر تەگەرەنانەوەکانی ئیسرایلییەکان دابین ناکرێ و ڕژێمی زایۆنی بە ئەنقەست هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی ئاستی ئاسوودەیی و توانای ئابووریی خەڵکی فەلەستین نزم و لاواز بێ.

ئەم دیپلۆماتە پێشوویە وتیشی: ئێستایش دەبینین کە لەو ئاگری شەڕەی ئیسراییل دژ بە غەززە هەڵیساندووە، زۆرێک لە ژێرخانە مەدەنییەکانی ئەم ناوچەیە تیاچوونە و ئیسراییل بە شێوەیەکی سیستماتیک لەدووی ئەوەیە ئێش و ئازار و کێشە و گرفتی خەڵکی ئەم ناوچەیە زیاتر ببێ.

"نیال هولاهان" وتیشی؛ پەلاماری بێ بڕوانەوەی ڕژێمی ئیسراییل بۆسەر ناوچە فەلەستینییەکان و هەوڵی ئەم ڕژێمە بۆ پەرەپێدانی شارۆچکە نایاساییەکانی لە کەرتی ڕۆژاوا، بنپێکردنی ئاشکرای یاسا و ڕێساکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵێنمەندییە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها کۆنڤانسیۆنی ژێنێڤە.

سەرپەیڤ