کانونی یه‌که‌م 12, 2023 14:30 Asia/Tehran

وتەبێژی سنووقی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یونیسێف کاردانەوەی نیشان دا بەرامبەر بە شەهیدبوونی هەزاران منداڵی فەلەستینی لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیدا بۆ سەر کەرتی غەززە.

وتەبێژی یونیسێف لە وتووێژێکدا پێی داگرت: شەهیدبوونی حەوت هەزار و ٨٠٠ منداڵی فەلەستینی لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە پەڵەیەکی شەرمەزارییە بە نێوچاوی مرۆڤایەتییەوە.

پێشتریش وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ ٢٩٦ کەس لە ستافی دەرمان و پزشکی لە پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا ، شەهید و سەدان کەسیش بریندار بوون.

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە داوای لە هەموو تیمە پزشکییەکانی سەرانسەری جیهان کرد کە بۆ فریاکەوتنی برینداران و ڕزگار کردنی گیانیان خۆیان بگەیەننە غەززە.

دەستەی کاروباری ئەسیرانی فەلەستینیش ڕایگەیاند ڕژێمی زایۆنی ١٤٢ ژنی فەلەستینی دانیشتووی غەززە و چەن منداڵی شێرەخۆری بە دیل گرتووە.

"ئەشرەف قودره" وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززەیش رایگەیاند بە هۆی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە تا ئێستا نزیکەی ١٨ هەزار فەلەستینی شەهید بوونە. 

سەرپەیڤ