بۆرێل: ئەم ڕادە کاولکارییە لە غەززە، تا ئێستا لە هیچ کوێ ڕووی نەداوە
جۆزێپ بۆرێلی ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ، بە ئاماژە بەوەی کە ئەم ڕادە کاولکارییە لە غەززەیە، تا ئێستا لە هیچ کوێی جیهاندا ڕووی نەداوە، وتیشی: کاولکارییەکەی غەزە تەنانەت زیاترەو لەو کاولکارییەی شارەکانی ئەڵمان لە شەڕی جیهانی دووەم بە خۆیانەوە بینی.
بۆرێل ئاماژەی دایە ژماری زۆری قوربانیانی مەدەنی لە شەڕی غەززە و وشداری کە قەیرانی مرۆیی لەم کەرتە بۆتە کێشەیەکی قورس بۆ کۆمەڵگای جیهانی کە پێشتر کێشەی لەو ئاستەی بەخۆوە نەبینیوە. ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا هەرەها نیگەرانی دەربڕی بەرامبەر بە کوژرانی فەلەستینییەکان بە دەستی شارۆچکەنشینانی زایۆنییەوە لە کەرتی ڕۆژاوادا.
ناوبراو لە درێژەدا بڕیاری ڕژێمی زایۆنی لەسەر پەرەپێدانی شارۆچکەسازیی لەم ناوچەیەی شەرمەزار کرد ووتی: ئێمە ئەو کردەوەیە دژ بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵتییەکان دەزانین و شەرمەزاری دەکەین. ڕژێمی زایۆنی بە پشتیوانی هەمەلایەنەی وڵاتانی ڕۆژاوایی، کوشتارێکی بەربڵاوی لە کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژاوا دژ بە خەڵکی بێ دەرەتان و مەزڵوومی فەلەستینن وەڕێخستووە. بۆرێل پێشتر لە لێدوانێکدا داخ و مەخابنی دەربڕی بەرامبەر بە بڕیاری ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشدا و وشداری دا کە ئاسۆی ئاشتی لەم کەرتە تاریکە.