کانونی یه‌که‌م 19, 2023 09:30 Asia/Tehran

ئاژانسی فریاگوزاری و کاردۆزینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئاوارەکانی فەلەستین، ناسراو بە ئانڕوا، ڕایگەیاند کە ژومارەی ئەو ژن و منداڵانەی کە هەر تەنیا لەماوەی چل ڕۆژی رابردوودا لەئاکامی پەلاماری زایونیستەکان، لە کەرتی غەززە شەهید کراون، زۆرترە لە کۆی ئەو سڤیلە کوژراوانەی لە شەڕەکەی ئۆکراینیادا لەماوەی بیست و دوو مانگ دا زۆرترە.

فیلیپ لازارینی کومیسێری باڵای ئاژانسی فریاگوزاری و کاردۆزینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئاوارەکانی فەلەستین، ناسراو بە ئانڕوا، لە وتووێژێک دا ڕایگەیاند کە بەهەموو پێوەرێک دۆخی غەزە بێ وێنەو کارەساتبارەو ژومارەی شەهیدە سڤیلەکان و فەرمانبەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە غەززە دەگمەن و بێ وێنەیە.

لازارینی پێداگری کرد کە ژومارەی ئەو ژن ومنداڵانەی کە لەماوەی تەنیا چل ڕۆژدا شەهیدکراون، لە ژومارەی کورژراوە سڤیلەکانی مەودای شەڕەکەی ئۆکراینیا کە نزیکەی بیست و دوو مانگی خایاندوە زۆرترە.

لازاراینی ڕایگەیاند کە ئاستی کاولکاریەکەی غەززە دەگمەنە چونکە تێیدا شەست لەسەدی ژێرخانەکان کاول بوون و نەوەد لە سەدی حەشیمەتەکەی دەربەدەرو پەرتەوازە بوون.

پێشتریش ئانڕوا ڕایگەیاندبوو کە لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە تاکووئێستا ژومارەی فەرمانبەرانی ئەو رێکخراوە کە لەو کەرتە کوژراون گەیشتۆتە سەدو سی و پێنج کەس.

سەرپەیڤ