پێداگری پارلمانتارێکی ئەمریکی لەسەر گۆڕانی هەڵوێستی بایدێن بەرامبەر بە شەڕەکەی غەززە
پارلمانتارێکی ئەمریکی خوازیاری گۆڕانی هەڵوێستی جەوبایدێنی سەرۆکی وڵاتەکەی بوو بەرامبەر بە شەڕەکەی غەززە.
"دێبی دینگڵ"ی ئەندامی دیموکڕاتی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ئیالەتی میشیگان وتی کە هێندێک لە دەنگدەرانی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی دووهەزارو بیست و چواری ئەمریکا خوازیاری وەلانانی جەوبایدێن بوو لەبەر هەڵوێستی بەرامبەر بە شەڕەکەی غەزە.
دینگڵ پێداگری کرد کە پێویستە زۆرکار بکرێ تاکوو بایدێن بەر لە هەڵبژاردنی دوو هەزارو چواردەی سەرنجی دەنگدەرانی موسوڵمان بەرەولای خۆی ڕابکێشێ.
ئەو پارلمانتارە ئەمریکیە ڕایگەیاند کە موسوڵمان عەرەبەکانی نیشتەجێی وڵاتەکەی لە ڕوداوەکانی غەززە نیگەرانن و هەموو خەڵکی ئەم وڵاتەش هەر ئاگارداری ڕوداوەکانی غەززە هەن.
ناوبراو وێڕای پێداگری لەسەر ڕاگیرانی شەڕەکەی غەززە وتی کە شەش تا هەشت هەزار منداڵ لە غەززە کوژراون و سەدی هەشتاو پێنج"ی خەڵکەکەشی پەرتەوازە بوون، و لە شوێنی کاتی ژیان بەسەر دەبەن.