ڕەخنەی گروپە مافی مرۆیەکان لە پاڵپشتی نەکردنی ئەنجوومەنی ئاسایش لە ئاگربڕ لە کەرتی غەززە
ڕێکخراوە مافی مرۆیەکان ڕەخنەیان گرت لە بڕیارنامە پەسەندکراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کە خوازیاری ئاگربڕ نەبوە لە کەرتی غەززە.
جیستۆن لی"ی کارگێڕی بنیاتی "منداڵەکان ڕزگار بکەن" لە دژکردەوە بەرامبەر بە پەسەندکراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کە خوازیاری ئاگربڕ نەبوە لە کەرتی غەەزە، ڕایگەیاند کە هەر هەنگاونانێکی کەمتر لە داواکاری ئاگربڕ لەو کەرتە تەنیا خزمەتی ژان و ئازارو قەڵاچۆو نەخۆپشی و قاتووقڕی بۆ منداڵانی غەززە دەبێ.
ڕێکخراوی ئۆکسفامیش ڕایگەیاند کە پاڵپشتی نەکردنی ئاگربڕ لەو کەرتە ئەویش لەدوای پێنج ڕۆژ وەدواخرانی پەسەندی ئەو بڕیارنامە لە ئەنجوومەنی ئاسایش بەتەواوی دڵڕەقانەیەو کەس لێی تی ناگا.
کومیتەی ڕزگاریدەری نێونەتەوەییش لە ڕاگەیەندراوێک داو سەرەڕای پێشوازی لەو بڕیارنامە بۆ یارمەتی گەیاندن زۆرتر بە غەززە، وتی کە دیارە لەو پەیوەندیەدا هەنگاوو چالاکی زۆرتر پێویستە.