کانونی دوھەم 03, 2024 14:40 Asia/Tehran

بەڕێوەبەری ناوەندی مافی مرۆڤی دەزگای دادەوانیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران گەورەترین قوربانیی کردەوەی تێرۆریستی بووە، جەختیشی کرد: ٢٣ هەزار ئێرانیی بێتاوان لە ئەنجامی کردەوەی تیرۆریستیدا شەهید بوونە.

کازم غەریبادی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی چوارەمی دادگەی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەی ئەندامانی سەرەکی و سەرکردەکانی گرووپی تیرۆریستیی مونافقین، وتی: تیرۆر یەکێکە لەو تاوانە زەق و بەرچاوانەی کە بە پشتیوانی هەندێک وڵات ئەنجام دەبێ کە لە جیهاندا ئیدیعای بەرگری لە مافی مرۆڤ دەکەن. بەرپرسی ناوەندی مافی مرۆڤی دەزگەی دادەوانیی ئێران، بە ئاماژە بە پێویستیی بەرگریکردن لە قوربانییەکان، جێبەجێکردنی دادپەروەری و ڕووبەڕووبوونەوەی بێسزا مانەوە کردەوەی و ئاکاری تیرۆریستانی مونافق وتیشی: هەموو ئەم بابەتانە لە بنەماکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەرەوپێشبردنی مافەکانی مرۆڤن. غەریبابادی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی دادگایی کردنی گرووپی تیرۆریستیی مونافقین وتی: مەبەست لە بەڕێوەچوونی ئەم دادگایە جێبەجێکردنی دادپەروەرییە و دەبێت ڕێوشوێنی یاسایی و دادوەری بگیرێتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی کردەوە و جم و جۆڵەکانی تاقمە تیرۆریستییەکان، لەبەر ئەوەی کە ئەوان لە ژێر ناوی چالاکی سیاسی، جەنایەتە تیرۆریستییەکانیان بە چالاکیی مافی مرۆڤ نومایش دەکەن کە دەبێ لەبەر ئەو کردەوانەیان ڕیسوا بکرێن.

سەرپەیڤ