کانونی دوھەم 25, 2024 12:00 Asia/Tehran

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی وشداریی جیددی دەدا لەحاند چەند نیشانەی نیگەرانیکەری ژینۆسایدی رژیمی زایۆنی لە غەززەدا.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەنامەیەکدا بۆ "جۆزێپ بۆرێل" ی نوێنەری باڵای یەکێتی ئوروپا بۆکاروباری دەرەوەیی و سیاسەتی ئاسایشی، ڕایگەیاندووە، لەگەڵ ڕوانگەی ئەفریقای باشوردایە کە "ئیسرائیل"ی کێشایە دادگەی نێونەتەوەیی دادەوانیی هەتا پێش بگرێ بە ژینۆسایدی دژ بە فەلەستینیەکان.

بەپیی راگەیاندنی لێبوردنی نێودەوڵەتی، هێماو نیشانەی زۆر جێی نیگەرانی بەدی دەکرێ لە ژینۆساید لە کەرتی غەززەی داگیرکراو لە لایەن رژیمی زایۆنییەوە. چەند هێمایەکی ڕاگەیێندراو لەلایەن ئەو ڕێکخراوەیە، ئاوا باسیان کراوە؛ ڕێژەی سەرسوڕهێنەری مەرگ و کاولکارییەکان لە غەززە بە کوژرانی زیاتر لە٢٥هەزار فەلەستینی لە ئەنجامی پەلامارگەلی دڕندانەی رژیمی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، بێ بەشکرانی لەئەنقەستی خەڵک لە دەسڕاگەیشتن بە خۆراک، ئاو، ئاگادارییە پزشکییەکان ویارمەتییە مرۆییەکان بە کسانی سیڤیل لەبەر گەمارۆی بەتەواوەتی غەززە لەلایەن ئەو رژیمە نگریسە.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە ولاتانی ئەندامی یەکێتی ئوروپا کردووە، بۆ پاڵپشتی لە فەلەستین یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان ڕەچاو بکەن و هاریکاریی دام ودەزگە نێودەوڵەتییەکان بکەن و پێبەندبوونیان بەو دەم ودەزگایانە بسەلمێنن.

سەرپەیڤ