مۆسکۆ: پەلامارەکانی ئەمریکا، ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە مەترسییەوە
نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: واشینگتۆن بە پەلامارە نایاساییەکانی بۆ سەر عێراق، سوریا و یەمەن بڵێسە دەدات بە ئاگری شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
واسیلی نێبێنزیا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا وتی: ئەم بۆردومانە دیسان شوناسی پەلاماردەرانەی سیاسەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بێڕێزیی تۆکمە و تەواوی واشینگتۆن بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی دەرخست.
نێبێنزیا وتی: ئەمریکا بە پەلامارەکانی کە مەترسییەکی راستەوخۆیە لە سەر ئاشتی و پاوەجێی و دەوری تەوەرەیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لاواز دەکات، بە لەونێ بەنزین دەپژێنێ بە ئاگردا.
نوێنەری ڕووسیا وتیشی: ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەم هەڵمەتانە هەواهەنگکراون، بەڵام چالاکییەکانی ئەمریکا پیشاندەری بنپێکردنی سەروەریی عێراقە و بانگەشەکانی واشینگتۆن سەبارەت بە پێشتر ئاگادارکردنەوەی بەغدا درۆیە و بەنیازی بەلاڕێدا بردنی ڕاستییەکانە.
ناوبراو وتیشی: ئامانجی ئەمریکا لەم کردەوانەی لە پلەی یەکەمدا پێشگری بە شەڕی هێزی سوریایی دژ بە داعش و هاوپەیمانەکانی و دوای ئەوەش پەرەپێدانی بازنەی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.