کوژران و برینداربوونی ٥٦٠ سەربازی ئوکراینی لە ماوەی یەک ڕۆژدا
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی شەوانەڕۆژی ڕابردوودا سەدان سەربازی ئوکراینی کوژراون.
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی شەوانەڕۆژی رابردوودا لە میحوەری دۆنتێسک ، دووسەد و نەوەد ئەفسەر و سەربازی ئوکراینی لەم میحوەرەدا کوژراون و یان بریندار بوونە.
بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرەڤانی ڕووسیا هەروەها پێداگرە لەسەر ئەوەی کە لە میحوەرەکانی کوپیانسک و کراسنولیمانسک، هەشت پەلاماری هێزە چەکدارەکانی ئوکراین بەرپەرچ دراوەتەوە و کییەف زیاتر لە دووسەد و حەفتا هێزی خۆی لە دەست داوە.
بە پێی ئەم بەیاننامەیە، هەروەها یەکەیەکی مووشەکیی سوپای ڕووسیا هەممارێکی کەرەستەی جەنگیی ئاسمانیی سوپای ئوکراینی تیا بردووە.
لە درێژەی پەلاماری مووشەکی و درۆنیی سوپای ئوکراین بۆ سەر خاکی ڕووسیا، وەزارەتی بەرەڤانیی ئەم وڵاتە ڕایگەیاندووە کە سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا حەوت درۆنی جەنگیی ئوکراینیان خستۆتە خوارەوە.