شوبات 17, 2024 14:45 Asia/Tehran

خەڵکی وڵاتانی جۆربەجۆر بۆ پاڵپشتیی لە گەلی فەلەستین جارێکی دیکە، گردبوونەوەو ڕێپێوانی بەرفراوانیان سازداو تاوانکارییەکانی رژیمی ئیسرائیلیان ئیدانە کرد.

شارومەندانی عێراقی لە بەغدا بە سازدانی گردبوونەوەی بەرفراوان، پاڵپشتیی خۆیان لە فەلەستینیەکان راگەیاندو پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززەیان شەرمەزارکرد.

هاوکات لەو ئوردونیش لەنزیک وەزارەتی دەرەوەی ئوردون، بەئامانجی داوا بۆ وەستاندنی پردێکی زەوینی کە بۆ داکۆکی لە رژیمی داگیرکەری ئیسرائیل لەسای گەمارۆی کەرتی غەززە تەرخان دراوە، خۆپێشاندان کرا.

هەروەها بەسەدان کەس لە خەڵکی فەڕانسە لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە  لە پاریس کۆبوونەوەو ناڕەزایەتیی خۆیان بە ژینۆساید لە کەرتی غەززە لەلایەن رژیمی زایۆنی، دەربڕی و خوازیاری هەنگاونانی خێرای پاریس بوون. ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینە، دوابەدوای بانگەوازی چەند ڕێکخراو لەوان؛ "کۆمەڵەی هاودەنگیی فەڕانسە و فەلەستین" وپارتی"فەڕانسە بێ کڕنۆش" بەڕێوە چوو.

نارازییان و خۆپێشاندەران، هاوکاریی فەڕانسە و دەوڵەتانی دیکەی ئوروپایی لە هیرشی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر غەززەیان شەرمەزار کردو خوازیاری بایکۆتی ئیسرائیل و ئاگربەسی خێرا بۆ ڕزگارکردنی گیانی خەڵک بوون.

سەرپەیڤ