شوبات 19, 2024 10:30 Asia/Tehran

سەرۆکی ڕێکخراوی فریاگوزاری و کاردینەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوا وتی کە ئیسراییل بەنیازی ئەوەیە ئەم ڕێکخراوەیە و هەروەها ئایدیای مافی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بە تەواوەتی تیابەرێت.

فیلپیپ لازارینی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنی پلانێکی سیاسیی درێژماوەی داڕشتووە بۆ تیابردنی ئانڕوا وتیشی: ئێستاکە ئێمە بەرەوڕووی هەوڵێکی بەربڵاو لە لایەن ئیسراییلەوە بووینەتەوە کە ئامانجیشی تیابردنی ئانڕوایە.

لازارینی وتی کە بێ یارمەتیی ئەمریکا و پشتیوانە سەرەکییەکانی دیکەی ئانڕوا، ٤٣٨ ملوێن دۆلار یان زیاتر لە نیوەی بودجەی پێویستی ئەمساڵمان دابین نابێ و ئەم ڕێکخراوەیە ناچار دەبێ مانگی ئاپریل  چالاکیی خۆی ڕاگرێت. سەرۆکی ئەم ڕێکخراوەی پشتیوانی فەلەستین وتی کە ئیسراییل داوای لێ کردووە واز لە کارەکەی بێنی؛ داخوازێک کە بە وتەی لازارینی تا ئێستا هیچ لایەنێکی دیکە لەم قەیرانەی ئێستا نەیهێناوەتە ئاراوە. 

سەرپەیڤ