لە کۆبوونەوەکەی مۆسکۆدا کێشەی نێوان فەلەستینیەکان چارەسەر کرا
سکرتێری گشتی ناوەندی دەستپێشخەری نیشتمانی فەلەستین ڕایگەیاند ئەمریکاو لایەنە ئوروپایەکان هەوڵ دەدەن کە ڕۆژی دوای شەڕەکەی غەزە بکەنە ئامێرو دەستەچیلەیەک بۆ هەڵاتن لەبەر دۆخی هەنووکەی شەڕەکەی ئێستا.
مستەفا بەرغووسی سەبارەت بە ئاکام و دەسکەوتەکانی کۆبوونەوەی سەرۆکی لایەنە فەلەستینیەکان لە مۆسکۆ ڕایگەیاند کە لەو کۆبوونەوەدا ڕێککەوتین لەسەر پرس و بابەتگەلی جۆربەجۆری وەک پێویستی پەیوەست بوونی بزوتنەوەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی بە ڕێکخراوی ڕزگاریدەری فەلەستین واتە ساف.
بەرغوسی وتی: کۆبوونەوەکەی مۆسکۆ زەبرێکە لەو هەوڵانەی کە بۆ بشێوی و ناکۆکی مالی فەلەستین لەئارادان و بۆتەهۆی تەریک کەوتنەوەی خۆڕاگری. چونکە تەریککەوتنەوەو لەنێوبردنی خۆڕاگری فەلەستین ئامانجی سەرەکی و بنەڕەتی ئەمریکایە.
ناوبراو وەبیری هێنایەوە کە ئەوەی کە ڕوی دا ئەوەیە کە دەبێ لەسەر سێ بابەت پێداگری بکەین کە بریتین لە بەردەوامی خەبات بەدژی داگیرکاری لەلایەن زایۆنیستەکانەوەو خۆبواردن لە تەریک خستنەوەی هەر لایەنێکی فەلەستینی و هاوکات هەوڵیش بدەین بۆ ڕاگرتنی پەلامارو دەستدرێژکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی.