پاشەکشەی ماکرۆن لە گەڵاڵەی شەراشویانەی ناردنی هێزبۆئۆکراین
سەرۆک کۆماری فەرانسە لەقسەشەڕاشوییانەکانی ئەمدواییەی خۆی کە هاوپەیمانانی ڕۆژئاوایی بە پەرەپیدانی یارمەتی بە ئۆکراین وناردنی سەربازانی خۆی بۆ بەشداریکردن لە شەڕلەگەڵ ڕووسیا بۆئەم وڵاتە هان دابوو پاشەکشەی کرد
ئیمانوئیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە دوای قسە شەڕاشوییانەکانی ئەم دواییەی هاوپەیمانانی ڕۆژئاوایی ئۆکراین بۆبەرزبوونەوەی ئاستی یارمەتیەکانیان بە کی یف کیشاوەتە ناوکێشەو ئاستەنگەوە ولەناردنی سەربازانی ناتۆ بۆ ئۆکراین لاگری کرد وتی: ئەگەرکارێک ڕەت نەکەینەوە بە مانای ئەنجام دانی ئەو کارە نیە.سەرۆک کۆماری فەڕانسە سەرەتای مانگی ڕەشەممە لە کۆبوونەوەیەک دا بە مژاری لێکدانەوەی دۆخی ئۆکراین بە بەشداری ڕێبەرانی ئوروپایی لە شاری پاریس لەقسەی هاندەرانەدا بانگەشەی کرد بووسەقامگیرکرانی سەربازانی ناتۆ وهاوپەیمانەکانی تری ڕۆژئاوایی لە ئۆکراین ناتوانین هەڵوەشینینەوە وئەم هاوپەیمانانە دەبێ هەرکارێک کەلەدەستیان دیی ئەنجام بدەن بۆ پێشگیری کردن لە شکستی ئۆکراین لە شەڕلەگەڵ ڕووسیا .دوابەدوای ئەم قسانە زۆربەی ئەندامانی ناتۆلەگەڵیان نەیارەتیان دەربڕی. سەرۆک کۆماری فەرانسە حەوتوویەک دوای ئەوە لەڕەوتی سەفەربۆ شاری پراگ جارێکی تر شەڕاشوویی نایەوە ولەهاوپەیمانانی ئۆکرانیا داوای کرد لەبارەی داکۆکی کردن لە کی یف لەبەرامبەر دەسدرێژی سەربازی ڕووسیا،نەترسێت.