مۆسکۆ: ئەمریکا، ئینگلیز و ئوکراین رۆڵیان بووە لە پةلاماری ترۆریستیی رووسیادا
سەرۆکی ڕێکخراوی ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا وتی: هێرشی ترۆریستیی سەر هۆڵی کۆنسێرتی"کرۆکاس" لەلایەن دەم و دەزگە هەواڵگرییەکانی وڵاتانی رۆژاواییەوە ئەنجامی گرت.
"ئەلکساندر پرتنیکۆف" وتی کە دەم و دەزگە ئاسایشییەکانی ئوکراین هاوکار بوون لە هێرشی ترۆریستیی سەر ناوەندی "کرۆکاس" لە نزیک مۆسکۆ.
ناوبراو وتی: "ئەو پەلامارە ترۆریستییە لەلایەن کەسانی توندڕەو ئەنجامی گرت، بەڵام دەم ودەزگە ئاسایشییەکانی ڕووسیا ئاگاداری ئەوەن کە چ کەسانێک ئەنجامدەر و بکرانیان، ڕێک خستووەو ڕاکێشاوە".
پرتینکۆف پاشان وتی: ئەمریکا، ئینگلیز وئوکراین دەوریان بووە لە هێرشەکەی سەر هۆڵی کۆنسێرت لە مۆسکۆ، دەم و دەزگە هەواڵگرییەکانی رۆژاوا و ئوکراین بۆ ناسەقامکردنی رووسیا دەبا هێرشی سەر کرۆکاسیان ئەنجام دابا".
پرتینکۆف پێی داگرت؛ دامەزراوەکەی، هەموو هەوڵی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ ناسینی هەڵسوڕێنەران و بکرانی ئەو پەلامارە ترۆریستییە. ناوبراو وتیشی: دەزگەی هەواڵگریی ڕووسیا باش ئاگاداری ئەوەیە کە رژیمی کی یێف مەشق و ڕاهێنانی بە ترۆریستان کردووە لە رۆژاوای ئاسیا.