کرێملین: ئوکراین ئامادەی دانوستان لەگەڵ ڕووسیا نییە
وتەبێژی کرێملین وتی؛ ئوکرایین ئێستاکە هیچ هۆگرییەک لە خۆی نیشان نادات بۆ وتووێژ لەگەڵ ڕووسیا.
"دیمیتری پسکۆف" وتی: ئەو ڕەوشەی کە "ڤیلۆدمیر زلەنسکی" سەرۆک کۆماری ئوکرایین سەبارەت بە قەدەغەی دانوستان لەگەڵ ڕووسیا هێنایە ئاراوە، ئێستایش هەر بەردەوامە.
ناوبراو بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی بەمزووانەی ئاشتیی ئوکرایین لە سویس وتی: بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوەیە بە بێ ڕووسیا ئاوەزمەندانە نییە. پسکۆف وتیشی: "ڤیلادیمیر پووتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان رایگەیاند ئەوکاتەی کە دانوستانەکان بە پێی دەقە قەبووڵکراوەکەی پێشنووسی ڕێککەوتن لە ئەستەموڵ بوو.
وتەبێژی کرێملین هەروەها وتی: هەوڵ بۆ خۆوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ڕووسیا ئێستایش هەر بەردەوامە. کاربەدەستانی ئێمە ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ دەستەبەر کردنی ئاسایشی وڵات لەوان ئاسایشی هەواڵگری.