نیسان 23, 2024 12:30 Asia/Tehran

ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا خوازیاری بەرتەسک کرانی بازنەی ئەو کارەساتە مرۆییەی بوو لە غەززە ڕوو دەدات.

جۆزێپ بۆرێل بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی ڕەوشی کارەساتباری مرۆیی لە کەرتی غەززە وشداری دا بێتوو شەڕ و پێکدادان لەم ناوچەیە بەردەوام بێ، دۆخی کەرتی غەززە ئارامی بەخۆیەوە نابینێ.

ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا پێیداگرت: هەتا ئەو کاتەی کە ناوچەکە ئارامی و ئاسایش بە خۆیەوە نەبینێ و شەڕ و خوێنڕشتنی تێدا بەردەوام بێ، کارەساتی مرۆیی لە غەززە هەر بەردەوام دەبێ.

بۆرێل وتیشی: بروکسێل خوازیاری دەسڕاگەیشتنی بە بێ کێشە و بەرتەسکی بە کەرتی غەززە بوو لە پێناو بەڕێکران و بڵاوکرانەوەی یارمەتییە فریاگوزاری و مرۆڤدۆستانەکان لەم کەرتەدا. ئەوە ڕوون و ئاشکرایە کە بەربەست هەیە لە پرۆسەی فریاگوزاری و یارمەتیداندا و هەر لەبەر ئەوەش قەیرانی مرۆیی لە غەززە هەر بەردەوامە. 

سەرپەیڤ