یونیسێف: یەک ملوێن و٧٠٠هەزار کەس لە غەززە، ئاوارە بوون
هاوکات لەگەڵ تەشەنای پەلامارەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆسەر رەفەح لە باشوری کەرتی غەززە، سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕایگەیاند، یەک ملوێن و٧٠٠هەزار فەلەستینی لەو ناوچەیە، ئاوارە بوونە.
یونیسیف ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاپۆرێکدا لەوبارەوە رایگەیاند: نزیک بە یەک ملوێن و٧٠٠هەزار کەس لە کەرتی غەززە ئاوارە بوون کە نیوەیان منداڵن و زۆربەشیان چەندین جار ئاوارە بوون.
یونیسێف ڕاشیگەیاند: هیچ شوێنێک لە کەرتی غەززە، هێمن نیەو دۆخی ئەو ناوچەیە، پێویستیی بە ئاگربەسی خێرا هەیە.
بەپێی ڕاپۆری ئەو ڕێکخراوە، ئەو خێزان و بنەماڵانەی لە شەڕی غەززە، گیانیان بەسەلامەت دەرچووە، دەگوێزرێنەوە بۆ ناوچە پڕحەشیمەتەکان و لە شەقامەکان یان لە شوێنە کاتییەکان ژیان بەسەر دەبەن.
کابینەی شەڕی رژیمی زایۆنیستی١٧ی گوڵانی١٤٠٣(٦ی مای٢٠٢٤) یش سەرباری نەیارەتییە جیهانییەکان، هێرشی ویشکانیی سەر شاری ڕەفەحی پشت ڕاست کردەوە.