پووتین: هیچ پلانێکمان بۆ گرتنی خارکیف نیە
May 19, 2024 10:55 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری ڕوسیا وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هەڵمەتەکەی ڕوسیا بۆسەر دەڤەری خارکیف"ی باکوری ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینیا بەئامانجی پێکهێنانی ناوچەیەکی بەربەستکراو بەڕیوە چوەو پێداگری کرد کە هەنووکە هیچ پلانێک بۆ گرتنی ئەو شارە لەبەردەستا نیە.
ڤلادیمیر پووتین" وێرای ئاماژە بە پەلاماری ئەمدوایانەی شاری بلگۆڕدی ڕوسیا لەلایەن ئۆکڕاینیاوە وتی: من پێستر بە ئاشکرا ڕامگەیاند کە بێتوو ئەو پەلامارانە هەروا بەردەوام بن ناچار دەبین ناوچەیەکی بەربەستکراوی ئاسایشی پێک بهێنین و ئێستا ئەوە خەریکی ئەو کارەین.
پوتین وێرای بەرپەرچدانەوەی بۆچونەکان سەبارەت بە داگیرکردنی خارکیف وەک دووهەمین شاری گەورەی ئۆکراینیا پلانێکی ئەرتەشی ڕوسیایە پێداگری کرد کە هەنووکە هیچ پلانێکمان بۆ گرتنی خارکیف نیە.