سەرۆکی کۆریای باکوور فەرمانی دا کە لێهاتوویی ناڤۆکی وڵاتەکەی بەهێزتر بکرێ
May 19, 2024 08:25 Asia/Tehran
سەرۆکی کۆریای باکوور فەرمانی دا کە بۆ بەربەرەکانی سەربازیانە لەگەڵ دوژمن پرۆسەی بەرهەمهێنانی چەکی ناڤۆکی وڵاتەکەی بەهێزتر بکرێ.
کیم جونگ ئون" لەمیانەی سەردانی لە کارگەیەکی چەکسازی وڵاتەکەی ڕایگەیاند کە دوژمن لە هەڵوێستی شەڕی ناڤۆکی وڵاتەکەی دەترسێ.
کیم جونگ ئون" ڕاشیگەیاند کە وڵاتەکەی دوێنی هەینی چەند موشەکی بالستیکی کورتبڕی بەرەو دەریا لە کەنارە ڕۆژهەڵاتیەکانی ئەو وڵاتە هاویشتوە.
ئەو مووشەک هاوێژرانەش ڕۆژێک لەدوای ئەوە بوو کە ئەمریکا و کۆریای باشور بەهۆی فڕۆکەی جێتی شەرکەرەوە مانۆڤرێکیان بەڕیوە برد.