پووتین: هەروا بەردەوام دەبین لە پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران
ڤلادیمیر پووتین"ی سەرۆکی ڕوسیا دوێنێ سێ شەم ڕایگەیاند کە موسکۆ ئەوەندەی لەدەستی بێ دەیکا تاکوو پەرەی پەیوەندیەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا هەروا بەردەوام بێ.
پوتین داوای لە "یاچسلاو ولۆدین"ی سەرۆکی دومای ڕوسیا کە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەردانی ئێرانی کردوە کرد تاکوو ئەو پەیامەو سەرەخۆشیەکەی بە خەڵکی ءیران بگەیەنێ.
پووتین ڕوو لە ولۆدین دەڵێ شەهیدبوونی سەرۆک کۆمار ڕەئیسی یەکەم کارەساتێکی گەورە بۆ گەلی ئێرانەو هەربۆیە دەمهەوێ گەرمترین سەرەخۆشی من لەپەیوەند لەگەڵ ئەو تراژیدیایەیان پێ بگەیەنی و ڕادەگەیەنم کە ڕەئیسی هاوبەش و مرۆڤێکی جێگەی متمانەو نەفس بەرز بوو کە بەرژەوەندیە نیشتمانیەکانی وڵاتەکەی پێوشوێن دەگرت و بەڵێنەکانی جێ بەجێ دەکردن و هاوکاری لەگەڵی دڵخۆشی دەکردین و کاتێک لەسەر شتێک ڕێک دەکەوتین دەکرا دڵنیا بی کە ئەو ڕێککەوتنانە بەڕێوە دەچن.