بەڕیوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەی شەهیدی ئێران لە ناوەندی ئەلخویی لە نیۆیۆرک
ڕیوڕەسمی یادو بیرەوەری شەهیدان ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمارو حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیانی وەزیری دەرەوەو شەهیدانی ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمار لە ناوەندی ئیسلامی ئەلخویی لە شاری نیۆیۆرک و بە بەشداری باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەڕێوە چوو.
ڕیوڕەسمی یادو بیرەوەری شەهیدان ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمارو حسین ئەمیرعەبدوڵڵاهیانی وەزیری دەرەوەو شەهیدانی ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمار لە ناوەندی ئیسلامی خویی شاری نیۆیۆرک بە بەشداری ئەمیرسەعید ئیرەوانی باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و زەهرا ارشادی و سەعادەت ئاقاجانی و جێگرەکانی ناوبراو دیپلۆماتەکانی تری کۆماری ئیسلامی و بنەماڵەکانیان و کەسایەتیە ئایینزایەکان و چین و توێژی جۆربەجۆری جەماوەری وڵاتانی جۆربەجۆر بەڕێوە چوو.
ئەمیرسەعید ئیرەوانی باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان"یش لەمیانەی گوتارێک دا ڕێزی گرت لە یادو بیرەوەری سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەی شەهیدی ئێران و شەهیدانی ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمار.
بڕیاریش وایە کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان هەفتەی داهاتوو ڕێوڕەسمی ڕیزگرتن لە شەهیدان ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمارو حسین ئەمیرعەبدوڵڵاهیانی وەزیری دەرەوەو شەهیدانی ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماربەڕێوە بەرێ.