دیدار و وتووێژی لاڤرۆف و مێقداد لەبارەی کەرتی غەززەو بارودۆخی سوریا
"سێرگئی لاڤرۆف" و "فەیسەڵ مێقداد" لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت شەڕی داگیرکەران لە کەرتی غەززە، وتووێژیان کرد.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بارودۆخ لە سوریاو دەورووبەری بەتایبەت لەسای تاوپێدرانی گرژیی و پێکدادانە چەکدارییەکان، شەڕی نێوان فەلەستین و رژێمی ئیسرائیل، بەتێروتەسەلی خرایەبەر باس.
هەواڵدەریی عەرەبیی سوریا(سانا) رۆژی پێنج شەممە بەگێڕانەوە لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا نووسی: دوکتور "فەیسەڵ مێقداد"- ی وەزیری دەرەوە لە مۆسکۆ لەگەڵ "سێرگئی لاڤرۆف"ی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەبارەی گۆڕانکارییەکانی سوریا، بارودۆخی ناوچە، بۆ نمونە، بارودۆخی سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین، بەتایبەت لە کەرتی غەززە وتووێژی کرد.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا جەختی کردەوە، لەو چاوپێکەوتنەدا، پێداگیرا لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە سەروەریی، یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی کۆماری عەرەبیی سوریا.
بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا، دوو وەزیر لەبارەی لایەنە پراکتیکییەکانی درێژەی پتەوکرانی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان لەبواری جیاجیادا بۆ نمونە، بەڕێوەبرانی ڕووداوگەلی هاوبەش بەبۆنەی جەژنی هەشتایەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پەیوەندیی دیپلۆماتیک لەنێوان دوو وڵاتدا، ووتوێژیان کرد.