May 26, 2024 17:40 Asia/Tehran
  • مۆسکۆ: کۆبونەوەی ئاشتی بۆ ئۆکراینیا پیلانێکی فێڵبازانەی ئەمریکایە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێداگری کرد کە کۆبوونەوەی ئاشتی بۆ ئۆکراینیا کە پڕوپاگەندەیەکی زۆری بۆ کراوە بەرلە هەرشتێک پیلانێکی فێڵبازانەی ئەمریکایە.

مارایا زاخاروا" وێرای ئاماژە بە بانگەشەی دیمیتری کولبای وەزیری دەرەوەی ئۆکراینیا سەبارەت بەوەی کە پێشنیاری ئاگربڕ لەلایەن ڤلادیمیر پوتین"ی سەرۆکی ڕوسیاوە تەنیا بەئامانجی چەواشەی کۆبونەوەی مانگی داهاتوی ئاشتی ئۆکراینیا بە میوانداری سویسرا هێنراوەتە ئاراوە.

ناوبراو کولبای تۆمەتبار کرد بە درۆزنی و بێ چاووڕوییو وتی: کاربەدەستانی ڕوسیا ئەگە نەڵێین بە هەزاران جار لانیکەم بە سەدان جار ڕایانگەیاندوە کە مۆسکۆ بۆ وتوویژ سەبارەت بە ئۆکراینیا ئامادەیە بەڵام کی یف لە بەهاری ساڵی ٢٠٢٢دا لەسەر ڕاسپاردەی ئینگلیز خۆی بوارد لەهەر جیشنە پەیوەندیەک لەگەڵ مۆسکۆ.

ڕوسیا بانگهێشتی کۆبونەوەکەی سویسرا نەکراوە کە بڕیار وایە لە رۆژانی ١٥ ٢ شانزدەی مانگی ژوئەن لەو وڵاتە بیڕیوە بچی، دیارە ڕوسیا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەگە بانگهێشتیش بکرایە هێشتا هەر بەشداری تێدا نەدەکرد.

سەرپەیڤ