May 28, 2024 18:57 Asia/Tehran
  • لێتۆنی: هیچ هۆکارێک نیە کە بوترێ دەبێ ئۆکراینیا پەلاماری خاکی ڕووسیا نەدا

سەرۆک کۆماری لێتۆنی وتی: بە بۆچوونی ئەو هێچ هۆکارێک نیە بۆ ئەوەی کە بەر بگیردرێ بە پەلاماردانی ڕوسیا لەلایەن ئۆکراینەوە.

ئیدگارز ڕینکۆیکس" پێشرەوی ڕوسیا بەرەو ئۆکراینیای بە لێکەوتەیەکی بێ دەسەڵاتی ڕۆژئاوا زانی بۆ دابینی چەکوچۆڵ بۆ ئۆکراینیاو ڕەچاوکردنی بەربەست لەبەردەم چۆنیەتی و شوێنی کەڵکوەرگرتن لەو چەکانە.ینس ئیستۆلتێنبێرگ"ی سکرتێری گشتی ناتۆش پێشتر بە ئیکۆنۆمیستی ڕاگەیاندبوو کە کە ئەو هاوپەیمانە سەربازیە سەرقاڵی تاتوێی دەرکردنی مۆڵەتنامەیە بۆ کەڵکوەرگرتنی ئەرتەشی ئۆکراینیا لە چەکەکانی رۆژئاوا بۆسەر چەند ئامانجێکی نێو خاکی روسیا.ناوبراو لەهەمان کات دا بانگەشەی ئەوەشی کرد کە نابێ هێزەکانی ناتۆ هەڵکوتنە سەر جبەخانە جەنگیەکانی ڕوسیا لە کەوشەنی ئاسمانی و وشکانی ڕوسیا، چونکە بێتوو وابێ ئێمە دەکەوینە دۆخێکەوە کە خۆبواردنی ناتۆ لە شەڕ زۆر دژوار دەبێ.

سەرپەیڤ