پۆلیسی ئەمریکا ٨٠ خوێندکاری ناڕازی لاگری فەلەستینی دەسگیرکرد
سکات هرناندزجیسۆن یارێدەری زانکۆی سانتاکرۆزلەئیالەتی کالیفورنیا ی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەفسەرانی پۆلیس، ٨٠کەس لە خوێندکارانی ناڕازی لاگری فەلەستین کە لە حەوشەی ئەم زانکۆیە مانیان گرتبوو دەسگیرکرد
بەپێی ڕاپۆرتی ئای بی سی نێوز، لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ئەفسەرانی بەڕێوەبەری یاسا کەلە چەند ناوەندی پۆلیس نێردراون بۆ ئەم زانکۆیە ، بەیانی هەینی بەکاتی خۆجیی بەپەلامار کردنە سەر خێوەتی ناڕازیانی لاگری فەلەستین لە حەوشەی ئەو زانکۆیە هەشتاکەسیان لیی کەلەپچە کردن .لەم بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە: ئەفسەرانی پۆلیس هەروەها ئۆردوگاوبۆسەیەک کە دەسڕاگەیشتن بۆ حەوشەی زانکۆی سانتاکرۆزی بۆ چەند ڕۆژ داخستبوو، تێکدا. بەپێی ئەم بەیاننامەیە ،لەحەوتەکانی پێشوو بە خوێندکارانی ناڕازی لاگری فەلەستین فەرمان درابوو هەتا ئۆردوگاکە تێکبدەن وکێشە سازنەکەن بۆخۆیان وهاوڕێکانیان لەناوحەوشەی زانکۆکەدا. دەسگیرکرانی خوێندکاران لە حاڵێکدایە کە بیروڕاپرسیی ناوەندێکی سەربەخۆ پیشان ئەدات کە سەتی ٩٧لەناڕەزایەتی خوێندکارانی لاگری فەلەستین لە ئەمریکا ئاشتیخوازانە بووە.