حوزه‌یران 02, 2024 17:57 Asia/Tehran
  • کۆریای باکوور دیسان باڵۆنی زبڵی نارد بۆ کۆریای باشوور

ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆریای باشوور ڕایگەیاند؛ کۆریای باکوور دیسان باڵۆلنگەلێکی هەڵگری زبڵی بەڕێ کردووە بۆ ئاسمانی کۆریای باشوور.

شارەداری سێئولی پیتەختی کۆریای باشوور وشداری داوە بە شاروومەندانی پێتەخت کە شتومەکی نەناسراو لە ئاسماندا بیندراوە کە ئەگەری زۆرە باڵۆنەکانی کۆریای باکوور بن. داوایش لە شاروومەندانی کۆریای باشوور کراوە تا ئەو جێگایەی بۆیان دەکرێ لە ماڵدا بمێننەوە و نزیکی ئەو باڵۆنانە نەبنەوە.

کۆریای باکوور پێشتر وشداری دابوو کە لە وەڵام بە نێردرانی ئاگادارینامەگەلی دژ بە حکومەتی ئەم وڵاتە لە لایەن ژمارێک ڕێکخراوی جەماوەریی کۆریای باشوورەوە، تۆڵە دەکاتەوە. 

سەرپەیڤ