حوزه‌یران 03, 2024 09:30 Asia/Tehran

لە درێژە پەلامارەکانی سوپای ئوکراین بە درۆنی جەنگی بۆ سەر خاکی ڕووسیا، وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا رایگەیاندووە کە سێ درۆنی هێرشبەری ئوکراینی لە ئاسمانی ڕووسیا داخستووە.

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا بە بڵاو کردنەوەی بەیانننامەیەک ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای ئەم وڵاتە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ درۆنی لە ئاسمانی پارێزگاانی کورێسک، بڵیگوروود، دەریای ئازۆف شوێندۆزی کردووە و خستوونیەتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا سەبارەت بە بەردەوام بوونی ئۆ]پەراسیۆنیت تایبەتی ڕووسیا لە ئوکرایین لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا رایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا، هێزە جەکدارەکانی ئوکراینیان لە ناوچەی خارکیف شکست پێهێناوە و پێنج دژەهێرشی دوژمنیان بەرپەرچ داوەتەوە.

هێزی ئوکراینی نەک هەر نەیانتوانیوە هێڵی بەرەڤانی سوپای ڕووسیا تێکشکێنن و پێشڕەوییەکی بەرچاو بکەن، بەڵکوو ڕادەیەکی زۆر لە کەرەستە جەنگییە بەدیاری پێدراوەکانی ڕۆژاوایشی لەم پەلامارانەدا تیاچوونە و یان ئەگەر بە ساغ ماونەتەوە لە لایەن هێزەکانی سوپای ڕووسیاوە دەستیان بە سەردا گیراوە. 

سەرپەیڤ