ڕێپۆرتێری مافی مرۆڤ: دۆخی کارەساتباری غەزە خراپتر بوە
فرانچسکا ئالبانزەی ڕێپۆرتێری مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە خاکی فەلەستین لە گوتارێک دا ڕایگەیاند کە دۆخی کارەساتباری غەزە خراپتر بوە.
ڕێپۆرتێری مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە خاکی فەلەستین وتی ڕژیمی زایۆنیستی کاروانی یارمەتیە مرۆیەکانی بەرەو غەزە دەکاتە ئامانج و بەردەگرێ لە دەسڕاگەیشتنی خەڵک بەو یارمەتیانە.
ناوبراو وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەو ڕژیمە بەنیازە داهاتووی غەزە بسڕێتەوە بەجۆرێک کە ژیانی تیا نەکرێ وتیشی: ڕژیمی زایۆنیستی لەکاتی سەرهەڵدانی خۆیەوە کەمپەینێکی بۆ تۆڵەسەندنەوە لە خەڵکی فەلەستین وەڕێ خستوە ، ناوبراو پێداگری کرد کە کۆمەڵگەی فەلەستینی لە ساڵی ١٩٤٨ەوە لەلایەن کۆمەڵگەی جیهانیەوە دەگەی لێدراوە.
لەلایەکی دیکەوە سامانتا پاوێڕی کارگێڕی ئاژانسی پەرەی نێودەوڵەتی ئەمریکاش لە گوتارێک دا وتی دۆخی مرۆیی غەزە یەگجار شپرزەتر بوەو ئەو شەرە دەبێتە هۆی ئەوەی کە نەتوانین ئەرکی خۆمان بەڕێوە بەرین و ژومارەیەکی کەم لۆری یارمەتی گەیاندن دەگەنە غەزەو داخرانی بازگەی ڕەفەح و ئاوارەگی هاووڵاتیان هەڵمەتی فریاگوزاری تووشی کێشە کردوە.