بۆرل پەلاماری زایۆنیەکان بۆسەرنوسینگەی خاچی سووری غەززەی شەرمەزارکرد
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاوێڕای شەرمەزارکردنی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆسەرنزیکایەتی نووسینگەی لێژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوورلە غەززە ، خوازیاری ئەنجام دانی توێژینەوەی سەربەخۆبۆ وەڵامدانەوە ی سەببەکاران وهۆکارەکانی ئەم تاوانە بوو
جۆزب بۆرل" لەپەیامێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس " توئیتری پێشوو" نووسیی: دەبێ توێژینەوەی سەربەخۆ ئەنجام بێت وسەببەکاران وهۆکارانی ئەم پەلامارە وەڵام بدەنەوە. بەپێی کۆنۆانسیۆنی ژنێڤ ، پاسەوانی کردن وپاڕاستنی کەسانی سیڤیل کارێکی زەروری وپێویستە.ناوبراو لە کۆتایی دا وتی: هەموو لایەنەکانی تێکەڵچوو لەم شەڕەپێملین بە لەبەرچاوگرتنی ئەم یاساوڕێسایانە. خاچی سووردەبێ بتوانێ ئەرکی خۆی بە پی کۆنۆانسیۆنی ژنێڤ لە بەشی ئاسایشت ئەنجام بدت، لەوان پاڕێزرانی مرۆڤ دوستانە، یارمەتی دان بە قوربانیەکان ودەسڕاگەیشتن بە بەندیەکان. لەپەلاماری موشەکی ڕژێمی زایۆنی، بە قسەی لێژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور٢٢کەس کوژران ولانی کەم ٤٥ کەسین برینداربوون وبینای نوسینگەی ئەم ڕێکخراوەیەی مافی مرۆڤ لەغەززە زیانی زۆری پێ گەیی.