لەنێوچوونی ئەمریکاو کێشە ئابوریەکان تەوەری یەکەم دیبەیتی نێوان ترامپ و بایدێن
یەکەم خولی دیبەیتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەساڵی ٢٠٢٤ بە میوانداری ئاتلانتای ئیالەتی جۆرجیا ئەمڕۆ هەینی بە بەشداری "جەو بایدێن"ی سەرۆک کۆماری هەنوکەو "دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو.
لەو دیبەیتەدا بایدێن لەوڵامی پرسیارێک سەبارەت بە دۆخی ئابووری ئەمریکا حکومەتەکەی دۆناڵد ترامپی بە بەرپرسیاری ئابوری داڕماوی و بێکاری بێ سنور لە وڵاتەکەی زانی.
دۆناڵد ترامپیش لە وڵامی بایدێن دا وێرای ئاماژە بەوەی کە دۆخی ئابوری لە حکومەتەکەی ئەودا باشتر لە دۆخی هەنوکەی ئەمریکا بوە وتیشی بە هاتنە سەرکاری بایدێن دۆخی ئابوری ئەمریکا تێک ڕماوئاوسانی ئابوری شپرزە بوو، هاوکات بەرگریشی کرد لەبەنێو خەباتی بەدژی تیرۆریزم و وێرای پشتگوێ خستنی ئەو بابەتەی کە ئەمریکا داعشی تیرۆریستی ساز کردوە کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی بەگرینگترین کاری حکومەتەکەی ڕاگەیاندو بەرگریشی کرد لە تیرۆری شەهید ژینڕاڵ قاسم سلێمانی فەرماندەری پێشوی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شٶڕشی ئیسلامی وەک سەردارێکی خەبات بە دژی تیرۆریزم.
لەدرێژەدا بایدێنیش ترامپی تۆمەتبار کرد بە هەڵسوکەوتی لاوازی لەبەرامبەر ئێران داو وتی کە ئێران لە هەڵکوتانەسەر بنکەی عەین ئەسەد چەکدارانی ئەو وڵاتەی کوشتوە.
پرسی لایەنگری لەڕژیمی زایۆنیست و بەردەوامی کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی غەزە تەنیا پرسێک بوو کە هەردووی ئەو بەربژێرانە لەسەر کۆک و هاودەنگ بوون.
شایانی باسە کە بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە پێنجی مانگی نوامر ی ساڵی ٢٠٢٤ بەڕێوە بچی.