خۆپیشاندانی لایەنگرانی فەلەستین لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان
خۆپیشاندان دژی ژینۆساید لە غەززە لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بەڕێوەچوو.
خەڵکی شاری مۆنتراڵی کەنەدا بۆ شەرمەزارکرنی جەنایەتەکان و ژینۆسایدی بەردەوامی ڕژێمی داگیرکەر لە کەرتی غەززە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد. لە نیۆیۆرکیش سەدان کەس بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بۆ سەر خەڵکی غەززەیان شەرمەزار کرد. شاروومەندانی کۆریای باشووریش بە گرتنە دەستی لافیتە و ئاڵای فەلەستین و وتنەوەی درووشم پاڵپشتیی خۆیان لە خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین بەرامبەر بە ژینۆسایدی داگیرکەران ڕاگەیاند. ئاڵای فەلەستین لە یەکێک لە شارەکانی بۆسنی و هێرزێگۆڤین بۆ ڕاگەیاندنی پشتیوانی لە غەززە هەڵکرا. ئەم کردەوەیە لە ئاراستەی پاڵپشتی کردنی کەرتی غەززە و ئیدانەی بەردەوام بوونی شەڕ و ژینۆسایدی دژ بە فەلەستینییەکان ئەنجام درا. لەو خۆپیشاندانەیش کە لە بەرلینی پێتەختی ئەڵمان بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران بە دانی درووشم، جەختیان کرد لە سەر پێویستیی پێشگری بە بەڕێکرانی چەک و کەرەستەی جەنگی بۆ ئیسراییل. خۆپیشاندەران دروشمی "پێویستیی ڕاگیردرانی شەڕ لە غەززە"یان دەدا.