پەرلەمانی ئینگلیز لە گەمارۆی لایەنگرانی فەلەستیندا
لایەنگرانی مافەکانی فەلەستینیەکان لە ئینگلیز بە پێکهێنانی زنجیرەیەکی مرۆیی چەند کیلۆمەتری لە دەوری بینای پەرلەمانی بەریتانیا، هێزی پەیامەکەیان سەلماند بە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی نوێی ئەم وڵاتە.
لایەنگرانی مافەکانی فەلەستینیەکان لە ئینگلیز بە پێکهێنانی زنجیرەیەکی مرۆیی چەند کیلۆمەتری لە دەوری بینای پەرلەمانی بەریتانیا بۆ ماوەید وو کاتژمێر، هێزی پەیامەکەیان نیشانی پەرلەمانتارانی پەرلەمانی نوێی ئەم وڵاتە دا. لایەنگرانی ئارمانجی فەەلستین هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی چالاکیی خولی تازەی پەرلەمانی ئینگلیز پاش هەڵبژاردنەکان، لە هەنگاوێکی دەسپێشخەرانەدا زنجیرەیەکی مرۆیی چەند کیلۆمەتری لە دەوری بینای پەرلەمانی بەریتانیا پێکهێنا و بە هاواری "دەسهەڵگرن لە دابینکردنی چەک بۆ ئیسرائیل و ژینۆساید لە غەززە ڕاگرن"، "فەلەستین؛ لە ڕووبارەوە بۆ دەریا دەبێ ڕزگار بکرێت" و "ئیسرائیل ڕژێمێکی تیرۆریستییە"، توڕەیی و ناڕەزایەتی خۆیان دژ بە ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی دەربڕی.
ئەوان هەروەها ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە بەردەوام بوونی بەڕێکرانی بۆمب و مووشەک لە ئینگلیزەوە بۆ ئیسراییل و ئەو کارەیان بە بەشداریکردن لە جەنایەتەکانی ئیسراییل و ژینۆسایدی فەلەستینییەکان زانی و داوای ڕاگیردرانی دەستبەجێیان کرد.