ڕووسیا: میلیتاریزەکردنی باکووری نەرویژ نابێتە هۆی ئارامیی زیاتر بۆ ناوچەکە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا راشکاوانە رایگەیاند: میلیتاریزەکردنی باکووری نەرویژ نابێتە هۆی ئارامیی زیاتر بۆ ناوچەکە.
"ماریا زاخارۆڤا" لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاند: ئێمە بەجاران ڕاوبۆچوونی خۆمان ڕاگەیاندووە لەبارەی بەزرکرانەوەی ئاستی توانای سەربازیی نەرویژ و چڕتر کردنەوەی راهێنان و چالاکیی سەربازی بۆ هێزەکانی وەکوو بەشێک لە هەوڵەکانی ناتۆ بۆ تۆختر کردنی ڕۆڵی خۆی لە ناوچەی جەمسەری باشووردا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەم بەیاننامەیەدا راشکاوانە رایگەیاند: ناتۆ ڕادەگەینێ کە ناوچە باکوورییەکانی نەورویژ کە هاوسنووری ڕووسیان لە چوارچێوی ئەم هاوپەیمانییەدا بەباشترین شێوە تەیار و بەهێز کراوە؛ لە کاتێکدا کە کاربەدەستانی ئۆسلۆ جەخت دەکەن لە سەر مەسەلەی پاوەجێی ناوچەیی. ماریا زاخارۆڤا وتیشی: دەمهەوێ دیسان سوور و پێداگر رابگەیەنم کە میلیتاریزەکردنی باکووری نەرویژ نابێتە هۆی ئارامیی زیاتر بۆ ناوچەکە، بەڵکوو ئەنجامی بە پێچەوانەشی لێدەکەوێتەوە و کێشە و ناکۆکی زیاتر دەکات.
شایانی باسە پێشتر "ئێریک کریستۆفێرسێن" وەزیری بەرەڤانیی نەرویژ لە لێدوانێدا وتبووی کە ناتۆ بۆ بەرەوڕووبوونەوەی شیمایی لەگەڵ ڕووسیا ، ئاستی توانا و ئامادەییەکانی بەرزتر دەکاتەوە.