تەقەلێکردنی مەرگهێنەر لە می سی سی پی ئەمریکا 19 کوژراو وبرینداری لێکەوتەوە
مێدیا ئەمریکیەکان ڕایانگەیاند کە بە دوای ڕووداوی تەقەلێکردن لە ئیالەتی می سی سی پی لانیکەم نوزدە کەس کوژراون و بریندار بوون .
پولیسی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە دوای ڕووداوی تەقەلێکردن لە نزیکی یاریگەیەگ لە شاری ئیندیانولا لە ئیالەتی می سی سی پی لانیکەم 19 کەس کەوتنە بەر پەلامار. بە وتەی پولیس هەتا ئێستا کوژرانی سێ کەس لەو ڕووداوە پشت ڕاست کراوەتەوە و شانزدە کە یسش بریندار بوون و گوێستراونەتەوە بۆ نەخوشخانە .
ئێف بی ئای پولیسی فدڕاڵی ئەمریکا سەرەتاکانی ئەمساڵ ڕایگەیاند کە نزیک بە 50 حاڵەتی تەقەلێکردنی بە کومەڵ لە سەرانسەری ئەو وڵاتە لە ساڵی ڕابردووی زایینی ڕوی داوە . بە پێی ڕاپوڕتی ساڵانەی ئێف بی ئای چل و هەشت ڕووداوی تەقەلێکردنی بە کومەڵ لە ئەمریکا لە ساڵی 2023 تومار کراوە ئەو ڕووداوە 244 کوژراوی بووە .لە ڕاپوڕتی پولیسی فیدڕاڵی ئەمریکادا هاتووە ژوماری ڕووداوەکانی تەقەلێکردنی بە کۆمەڵ لە ساڵی 2019 تا ئێستا 60 لە سەد بەرز بووەتەوە و لە سی حاڵەت لە ساڵی 2019 گە یشتووەتە 48حاڵەت لە ساڵی ڕابردووی زایینی .
بە پێی ئەو ڕاپوڕتە ئەو 48 تەقەلێکردنە لە 26 ئیالەتی ئەمریکا و لە شوێنگەلێک وەکوو شوێنگەلی بازەرگانی فێرکاری و تەندروستی بووەتە هوی کوژرانی دەیان کەس . ئێف بی ئای نزیک بە یەک لە سێ ئەو ڕووداوانەی وەکوو کوشتاری بە کۆمەڵ ریز بەندی کردووە .