لاڤرۆف: ناتۆ دارەدەستی ئەمریکایە بۆ دەسگرتن بە سەر هەموو جیهان
وەزیری دەروەی ڕووسیا پێیداگرت کە ناتۆ و ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاریی ئەورووپا هەردوو دارەدەستی واشینگتۆنن بۆ ئەوەی دەست بگرێ بە سەر هەموو جیهاندا.
سێرگەیی لاڤرۆف ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخراوە نادەوڵەتییەکانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند کە ئەمریکا وەک خەنیم دەڕوانێتە وڵاتانی ئەورووپایی. ناوبراو بە ئاماژە بە کاردانەوەی ئەمدواییەی یەکێتیی ئەورووپا بەرامبەر بە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی هونگاریا لە پێناو کۆتایی هێنان بە شەڕی ئوکراین وتی: بڕوانن بزانن یەکێتیی ئەورووپا چۆن جوڵایەوە لەگەڵ ڤیکتۆر ئۆربانی سەرۆکی یەکێتیی ئەورووپا، تەنیا لەبەر ئەوەی باسی دیتنەوەی ڕێگایەک بۆ سازان و ڕاهاتنی کرد لە جیاتی شەڕ.
وەزیری دەروەی ڕووسیا لە درێژەدا بە ئاماژە بەوەی کە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی جیهان خەریکن بەرەو جیهانێکی چەنجەمسەریمان دەبەن، وتیشی: ئێمە خەریکین پێکهاتنی خێرای نەژیارڤانییەکی جیهانیی دادوەرانەتر دەبینین لە سەر بنەمای چەندین ناوەندی دەسەڵات.
لاڤرۆف هەروەها وتیشی کە بنەماکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕێکوپێکی جێبەجی نەکراوە؛ ناتۆ و ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاریی ئەورووپا هەردوو بوونەتە دارەدەستی واشینگتۆن بۆ ئەوەی دەست بگرێ بە سەر هەموو جیهاندا.