ته‌مووز 24, 2024 12:06 Asia/Tehran

نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایش بە ئاماژەدان بەمەکە هۆی سەرەکی پەلامارەکانی ئەنسارۆڵڵای یەمەن لە دژی ڕژێمی زایۆنی، پەلاماری ئەم ڕژێمە بۆ سەر کەرتی غەززەیە ، پیداگرت ڕۆژئاوا ئەم هۆکارە لەبەرچاو ناگرێت.

"واسیلی نەبەنزیا" نوێنەری هەمیشەیی لە ئەنجومەنی ئاسایشت وتی: ناکرێ ئەم ڕاستیە لەبەرچاونەگرین کە یەکەمین وسەرەکیترین هۆی ئۆپراسیۆن کەدەریای سوور" کاروکردەی دڕندانەی بێ وێنەی رژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززەیە وبە توێژینەوە لە بارەی پەلاماری ئەنسارۆڵڵا بۆسەر تەل ئابیب وپەلاماری ئیسرائیل بۆ سەر حودەیدە چاوداخستنی ڕۆژئاوایەکان ئاشکرا دەبێت ئەوان بە هەرشێوازێک هەوڵیان دا هۆوهەگەری کارەکانی ئەنساروڵڵا لەبەرچاو نەگرن .

نبنزیاوتیشی: هاوپەیمانی ژێر سەرکردایەتی ئەمریکا وئینگلیزدەستی داوەتە شەڕی ئاشکرا لەدژی یەمەن . پەلاماربۆسەر وڵاتی یەمەن کە سەروەری خاکی هەیە لەشەش مانگ لەمەوپیش درێژەی هەیە بەڵام بەهیچ لەونێک ئیمکانات وتفاقی سەربازی ئەنسارۆڵڵا نەخستووەتە ژێر کاریگەری. نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایش وتی ڕێگای وەستانی تەشەناسەندن شەڕ لە دەریای سوور ڕاگرتنی شەڕی غەززە وبەهێزکرانی چارەسەرکردنی کێشەکە  لەیەمەنە. 

سەرپەیڤ