گەورەترین پرۆسەی گۆڕینەوەی گیراو لەنێوان ڕوسیاو ڕۆژئاوا لەکۆتایی شەڕی ساردەوە تاکوو ئێستا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i430038-گەورەترین_پرۆسەی_گۆڕینەوەی_گیراو_لەنێوان_ڕوسیاو_ڕۆژئاوا_لەکۆتایی_شەڕی_ساردەوە_تاکوو_ئێستا
٢٦ گیراوی وڵاتانی جۆربەجۆر بریتی لە دوو منداڵی ڕوسیایی لەئاکامی ڕێککەوتنێکی نێوان ڕوسیاو وڵاتانی رۆژئاوایی ئازاد کران و گەڕانەوە ماڵی خۆیان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 03, 2024 04:44 Asia/Tehran

٢٦ گیراوی وڵاتانی جۆربەجۆر بریتی لە دوو منداڵی ڕوسیایی لەئاکامی ڕێککەوتنێکی نێوان ڕوسیاو وڵاتانی رۆژئاوایی ئازاد کران و گەڕانەوە ماڵی خۆیان.

گیراوی حەوت وڵاتی ئەمریکاو ئاڵمانیاو پۆڵۆنیاو ئیسلۆنی و نوروێژو ڕوسیاو بلاڕووس بەهۆی گەورەترین پرۆسەی گۆڕینەوەی گیراو لەنێوان ڕوسیاو ڕۆژئاوا لەدوای لێک بڵاوبوونی یەکیەتی سۆڤیەت گەڕانەوە ماڵی خۆیان.

ئەو گۆڕینەوەی گیراوانە چەکدارو هەواڵنێرو هەکێرو هونەرمەند لەخۆ دەگرێ و بەهۆیەوە ١٦ چەکدار لە ڕوسیاوە ئازاد کران و دە  گیراوی ڕوسیاییش لە وڵاتانی  ڕۆژئاوایەوە درانەوە بە ڕووسیا.

گیراوە ڕوسیایەکان لە فڕگەی ئەو وڵاتە لەلایەن ڤلادیمیر پووتین"ی سەرۆکی ڕوسیاوە پێشوازی کران و پیرۆزبایی و سپاسیان لێکرا بۆ وەفاداریان بە وڵاتەکەیان.

لە ئەمریکاش جەوبایدێن"ی سەرۆک کۆماروکامیلا هەریسی جێگری سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە فڕۆکەخانە پێشوازیان لێکردن.

لەنێو گیراوە بەڕەگەز ڕوسەکان دا دوو منداڵیش بەدی دەکرێن و ئەو گۆڕینەوە بەنێوبژیوانی تورکیاو بیلاڕووس و وڵاتانی دیکە بەڕێوە چوو.

ئەو ٢٦ گیراوە سەرەتا ڕاگوێزرانە فڕگەی ئەنکارا لە تورکیاو دواتریش بەڕیکرانە وڵاتانی ڕوسیاو ئاڵمانیاو ئەمریکا.