ئاب 03, 2024 13:16 Asia/Tehran
  • باسی

نەشناڵ ئینترسەت لە لێکدانەوەیەکدا ئاماژەی دایە دەسڕانەگەیشتنی کۆنگرەی ئەمریکا بە زانیاری پێویست لە بارەی چۆنیەتی کاروکردەوپەیمایشی ماڵیی پەیمانکارانی بەرگریکاری وەزاڕەتی بەرەڤانی ئەمریکا ونووسیی: پەیمانکارانی سەربازی بەپێی ئەم بۆشاییە یاساییە ی بازاڕی سەربازی گرتووەتە دەس ولەوبازاڕە بۆ بەرزبوونەوەی نهێنی خەرجە سەربازیەکان کە لەباج وەرگرتنی شارومەندانی ئەمریکایی دابین دەکرێت ، کەڵكی ناڕەوا وەردەگرن

بەپێی ڕاپۆرتی ئەم میدیایە، زۆربەی یاسادانەرانی کۆنگرە هێشتا ئەم ڕاستیە کە پەیمانکارانی سەربازی خەرجی زۆرترلە ڕادە دەسەپیننە سەر سوپا، ئاگاداریان نیە. ئەمەلەحاڵێکدایە کە ئەم پەیمانکارانە ، بەهۆی دەسەڵاتی بە بێ ئاستەنگ وبەبێ خەنیم لەبازاڕ، لەدۆخی باش بۆ سودوەرگرتن دان. نەشناڵ ئینترسەت وتی: پینتاگۆن ناتوانێ لەگەڵ پەیمانکارانی سەربازی لەبارەی نرخە دروست وئاوەزمەندانەکان وتووێژ بکات، چۆنکە ناتوانێ بەشێوەی باش مشت ومڕبکات.نەشناڵ ئینتر سەت لە کۆتایی دا نووسیی: ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرە لە هەوڵ دان هەتا کۆتایی بدەن بە م دۆخە. لەساڵی ڕابردوو، ژمارەیەک لە سیناتۆرە دێموکرات وکۆمارێخوازەکان لە سەروبەندی بەدەستەوەدانی گەڵاڵەیەکن کە پیداچوونەوە بکاتە سەرمژاری ئیختیارات وئەستۆگریەکانی زیاتر لە ڕادەی پەیمانکارانی سەربازی وئەو بۆشاییە یاساییانە کەدەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خەرجی سەربازی ،قەرەبوودەکاتەوە.  

 

سەرپەیڤ