پێداگریی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر گوێزرانەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات لە بەنگلادش
کۆمیسەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەو یەکگرتووەکان بە پێداگری لەسەر گوێزرانەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات لە بەنگلادش، خوازیاری وەڵامدەر بوونی بەرپرسانی ئەم وڵاتە بوو سەبارەت بە کوژران و بریندار بوونی هەزاران خۆپیشاندەر لە ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی ئەمدواییەدا.
«فولکەر تورک» کۆمیسەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەو یەکگرتووەکان بە ئاماژە بەوەی کە گوێزرانەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات لە بەنگلادش لە ئاراستەی بەڵێن و ئەستۆگرییە نێودەوڵەتییەکانی ئەم وڵاتە مەسەلەیەکی یەکجار گرینگ و پێویستە، وتیشی: گوێزرانەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات لە بەنگلادش دەبێ بە شێوەیەکی ڕوون و شەفاف جێبەجێ بکرێ و بە وەلانانی تووند و تیژی، هەلی بەشداربوونی هەموو خەڵکی ئەم وڵاتە لەم پرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات بڕەخسێ.
ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانیش بە داخ و مەخابن دەربڕین بەرامبەر بە گیان لە دەستدانی ژمارێکی زۆر لە خەڵکی ناڕازی لە خۆپیشاندانەکانی بەنگلادشدا، پێیداگرت لە سەر پێویستیی پاراستنی کەشی ئارام و دان بەخۆداگرتن و هەرەوها گوێزرانەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات. ناڕەزایەتی دەربڕینەکان لە بەنگلادش کۆتاڕۆژانی مانگی جوڵای دژ بە سسیتەمی کۆتای کاروپیشەی حکومی لەم وڵاتە دەست پێ بوو و بە شەڕ و پێکدادانی پۆلیس و لایەنگرانی حکومەت لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆی داکا کە گەورەترین زانکۆی ئەم وڵاتەیە ، تەشەنەی سەند. سەرۆک وەزیرانی وازلەکارهێناوی بەنگلادش کە خۆپیشاندەرانی بە تیرۆریست ناوبردبوو، بە گەیشتنی هەژماری کوژراوانی خۆپیشاندانەکان بە زیاتر لە سێسەد کەس و هێرشی خەڵک بۆ سەر کۆشکی سەرۆکوەزیرانی ناچار بوو ئەم وڵاتە بەجێبێڵێ.