هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژێردرانی سەرۆکی حکۆمەتی کاتیی
نوسینگەی سەرۆک کۆماری بەنگلادش ڕۆژێک دوای دەس لەکارکێشانی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا لە هەڵوەشانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە هەواڵی دا وڕایگەیاند کە محەممەد یونیس براوەی خەڵاتی ئاشتی نوبیل سەرۆکایەتی حکۆمەتی کاتیی ئەم وڵاتەی گرتووەتە ئەستۆ.
لەگەڵ بەرزبونەوەی ژماری کوژراوانی ئەم ناڕەزایەتیانە بۆ زیاتر لە سێسەد کەس ، خەڵک پەلاماریان کردە سەر کۆشکی سەرۆک وەزیران وشێخ حەسینە یان ناچارکرد ئەوشوێنە چوڵ کات. حەسینە ڕۆژی دوشەممە ناچاربوو دەس لەکاربکیشێتەوە وخاکی بەنگلادش بەرەو هێند بەجێ بهێلێت. "محەممەد شەهابەدین"سەرۆک کۆماری بەنگلادش دوای دیداروچاوپێکەوتنێکی پێنج ساعەتە لەگەڵ ڕێبەرانی خوێندکاری ناڕازی ، بڕێک لە سەرۆکانی تیجاری، ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنی وسەرۆکانی سوپا بڕیاری گرت کە یونیس بۆسەرۆکایەتی حکۆمەتی کاتیی دابنێت.
محەممەد یونیس ٨٤ ساڵان بە هۆی هەوڵ بۆ دەربازکردنی بەملیۆنان کەس لە هەژاری بوو بە براوەی خەڵاتی ئاشتی نوبێل.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ کارەساتە تاڵەکانی ڕۆژانی ئەمد واییە لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیان وبریندارانی کارەساتەکە هاوخەمی دەربڕی ووتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێوەندی دوستانە لەگەڵ بەنگلادش پاوەجیی بووە ولەم دۆخە هەستیار وگرینگە دا، لە تەنیشت خەڵکی موسوڵمان ، دوست وبرادەری بەنگلادش دایە.