لەدەستدانی پتر لە٩٠٠چەکدار و١٠٠ئۆتۆمبیلی سەربازی؛ خەساری قورس بۆ ئۆکراین لە شەڕی کورسکدا
وەزارەتی بەرگریی رووسیا ڕایگەیاند؛ ئۆکراین لە٢٤کاتژمێری ڕابردوو، ٢٨٠ چەکدار و ٢٧ ئۆتۆمبیلی سەربازیی خۆی لەدەست داوە.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند: لە کاتی دەسپێبوونی هێرشی ئۆکراین بۆسەر ناوچەی کورسک لە خاکی ڕووسیادا تائێستا ٩٤٥ چەکدار و ١٠٢ ئۆتۆمبیلی سەربازیی سوپای ئۆکراین لەبەین چووەو هەوڵی سوپای ڕووسیا بۆ بەرەوڕووبوونەوەی پێشڕەویی ئۆکراینیەکان، بەوپەڕی تواناوە هەروا بەردەوامە.لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی رووسیادا وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئۆکراین لە٢٤کاتژمێری ڕابردوو، نزیک بە ٢٨٠ سەرباز و ٢٧ ئۆتۆمبیلی سەربازیی لەدەست داوە، هاتووە: بەگشتی، لە کاتی دەسپێبوونی شەڕ و پێکدادانەکان لە کورسک، ڕێژەی خەسارێک کە لە دوژمن کەوتووە گەیشتووەتە ٩٤٥ کەس لە هێزی سەربازی و ١٠٢ ئۆتۆمبیلی زرێپۆش .وەزارەتی رووسیا هەروەها ڕایگەیاند: هەوڵدان بۆ شکست هێنان بە سوپاو هێزی چەکداری ئۆکراین هەروا بەردەوامەو سوپای ڕووسیا هەروا درێژە دەدا بە بەرپەرچدانەوەی هەوڵەکانی ئۆکراین بۆ دزەکردنە نێو ناوچەی کورسک.