ئاب 17, 2024 20:54 Asia/Tehran
  • ئانڕوا: خەڵکی فەلەستینی نیشتەجێی  غەزە تووشی  مەرگ و کاولکاری هاتوون

ئاژانسی فریاگوزاری و كاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ دەربەدەرو پەرتەوازە فەلەستینیەکان ڕایگەیاند کە خەڵکی فەلەستینی نیشتەجێی غەزە تووشی مەرگ و کاولکاری هاتوون هێچ شوێنێکی دڵنیا لەو دەڤەرە نەماوەتەوە.

ئانڕوا بەدانانی پۆستێک لە تویتردا ڕایگەیاند کە لەدوای فەرمانی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستی بۆ چۆڵکردنی چەند ناوچەیەکی مواسی دیسانەوە سام و ترس لەنێو بنەماڵە فەلەستینیەکانی غەزەدا پەرەی سەندوە.بەرلەمە کومیسێری گشتی ئانڕوا ڕایگەیاندبوو کە ٦٢٥ هەزار منداڵی ئەو کەرتە بۆوێنە ٣٠٠ هەزار قوتابی ناوەندەکانی ئانڕوا ساڵێک خوێندنی خۆیان لەکیس چوە.ئانڕوا دەڵێ کە لەهەر پێنج قوتابخانەی غەزە چواریان ڕاستەوخۆ بۆردومان کراون یان زیانیان وێ کەوتوەو پێویستیان بە نۆژەن کردنەوە هەیە.