ئاب 21, 2024 18:27 Asia/Tehran
  • وتەبێژی ئانرووا: مردن تەنیا ڕاستی حاشا هەڵنەگرە بۆ خەڵکی غەززە

وتەبێژی ئاژانسی فریاکەوتن و کاردۆزێنەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان ئانرووا وتی: مردن تەنیا ڕاستی ئاشکرا و حاشا هەڵنەگرە بۆ ٢ملیۆن وچوارسەد کەسی فەلەستینی کە لە کەرتی غەززە دەژین .

 

" لوئیس واتریج " لە وتووێژێکدا وتی پەلاماری ڕۆژانەی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە وقەڵاچوو بەربڵاوەکان لەم ناوچە بووەتە هۆ دۆخی بەدی هاتوو کە گوایە خەڵکی ناوچە هەرسات وچرکە چاوەڕوانی مردنن وادیارە کەلەوەها دۆخێکدا مردن تەنیا ڕاستی ئاشکرایە.

ئەم کاربەدەستەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوو حەوتەی ڕابردوو لە کەرتی غەززە دا بووە ولەنزیکەوە شایەتی قەیرانی مرۆڤی ، ترس لەمردن وپەرەسەندنی نەخۆشیەکان لەم ناوچە شەڕلێکەوتووە بووە.

واتریج بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە " هیچ جێگایەک لەکەرتی غەززە ئەمن نیە ، هەموو شت کاول کراوە،جەختی کرد: پەرەسەندنی نەخۆشی وپرس ومەسەلەی تەندروستی کێشە وئاستەنگی بێ وێنەی بەدی هێناوە. ئەم مژارە سەرچاوەگرتوو لە گەمارۆی داسەپاوی ئیسرائیل بەسەر غەززەیە.وتەبێژی ئانرووا وتی تەنانەت قۆتابخانەکانیش ئیتر ئەمن نین ووتی: خەڵک هەست دەکەن کە بەشێوەی بەردەوام خەرێکن ڕاوەدونان دەکرێن . بەسەرنج دان بە گەرما وحوزۆری منداڵان وبەساڵاچووان وکەم ئەندامان، گۆڕانی جێگا ومەکان زۆردژوارە. 

 

سەرپەیڤ