نەتەوە یەکگرتووەکان: نیگەرانی چوونەسەری ئاستی نەفرەت دەربڕین و دژایەتی کردنی بیانیەکان لە ئینگلیزین
کۆمیتەی "نەهێشتنی هەڵاواردنی نەژادیی نەتەوە یەکگرتووەکان" بە دەربڕینی نیگەرانی لە چوونەسەری ئاستی نەفرەت و بێزاریی و دژایەتی کردنی بیانیەکان لە ئینگلیز، خوازیاری وەستانی ئەو دۆخە لە ئینگلیز بوو.
کۆمیتەی "نەهێشتنی هەڵاواردنی نەژادیی نەتەوە یەکگرتووەکان" پاش تاووتوێی ڕاپۆرێک لەبارەی توندوتیژییەکانی ئەم دواییەی ئینگلیز لە ڕاپۆرێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئەو کۆمیتە، نیگەرانی درێژەو لەبڕێک حاڵەتدا نیگەرانی چوونەسەری ئاستی تاوانکاریی سەرچاوەگرتوو لە نەفرەت، شەڕی زارەکیی دژ بە کەسانی بیانی و هەروەها نەفرەت و بێزاریی دەربڕین لەو وڵاتەیە.
لە ڕاپۆری نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ناڕەزایەتی پێشاندراوە بەرامبەر لێدوانی نەژادپەرستانەو دژ بە بیانییەکان لەلایەن سیاسەتوانان و کەسایەتییە جەماوەریەکان لەو وڵاتەدا.
کۆمیتەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرەکەیدا هیچ ئاماژەیەکی نەکردووە بەناوی سیاسەتوان و یان ئەو میدیایانەی رۆڵ دەبینن لە برەوپێدانی نەفرەت و بێزاری بەڵام "یون کوت"ی ئەندامی ئەو کۆمیتە بە هەواڵنێرانی وت: پەیوەندیی ڕاستەوخۆ هەیە لەنێوان قسەی سەرچاوەگرتوو لە دژبەریی بیانی و توندوتیژییە نەژادییەکان لە ئینگلیزدا.
ناوبراو لە پرێس کۆنفرانسێک لە ژنێڤ وتی: نیگەرانییەکی ئاشکرا هەیە لەبارەی لێدوانی سەرچاوەگرتوو لە نەفرەت لە لایەن بەرپرسان و کاربەدەستانی سەرەکی لە وڵاتی ئینگلیز.